سەرچاوە هەواڵدەریە ئاسایشتیەکانی تورکیا باسی کوژرانی دوو فەرمانبەری پۆلیس و برینداربوونی 19 کەسی دیکەیان کردووە لەمیانەی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە نزیکی ترۆمبیلێکی پۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سەرچاوە ئاسایشتییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە جەختیان کرد: لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە نزیکی ترۆمبیلێکی پۆلیس لە پارێزگای بینگوڵ لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا لانیکەم دوو فەرمانبەری پۆلیس موژران و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە ئاسایشتیەکان ڕاشیانگەیاندووە کە: ئەم بۆمبایە بە هۆی چەکدارانی پەکەکەو لە نزیکی نووسینگەی پارێزگاریی دا دەنرا بوو کە لە سەر ڕێگای تێپەڕینی ئەم ترۆمبیلەی پۆلیس تەقییەوە.
5 فەرمانبەری پۆلیس لە نێو بریندارانی ئەم ئەم ڕووداوەدان.
چەند کاژێرێک بەر لە تەقینەوەی ئەم بۆمبایە، چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر ماڵی پارێزگاری ئەم ناوچەیە.
ئەم هێرشە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی دوور هاوێژ ئەنجامی گرت.
......
300
٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٣٨
News ID: 787402